کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران، نیگەرانی بەشداری نەکردنی نمایشی خەڵک لە هەڵبژاردنەکاندان و دەڵێن بۆنی فیتنەیەکی گەورە دێ.
مەهدی تالب ئاخوندی توندڕۆ و نزیک لە موجتەبا خامنەیی و یەکێک لە فەرماندەکانی سپا نیگەرانی خۆی لە بەشداری نەکردنی بەربڵاوی خەڵک لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری و ئەگەری بایکۆت هەڵبژاردنەکان وتی بۆنی فیتنەیەکی گەورە دێ، ناوبراو وتی: کە خومەینی لە سەرەتای ئینقلابەوە وتبووی بنەمای ڕێژیم لە سەر هەڵبژاردن و بەشداریکردنی خەڵک لە هەڵبژاردنەکاندا دامەزراوە و ئەگەر بێتوو خەڵک بەشداری لەو هەڵبژاردنەدا نەکەن ڕێژیمیش ڕەوایەتیی خۆی لە ڕوانگەی خەڵکەوە لە دەست دەدا.
سەرانی ڕیژیمی ئێران نیگەرانی بەشداری نەکردنی خەڵکن و لە دەستەواژەی فیتنە و پیلانی دوژمن بۆ هۆکاری بەشداری نەکردن و بایکۆت کردنی هەڵبژاردنەکان لەلایەن خەڵکەوە کەڵک وەردەگرن.
فایزە هاشمی چالاکی سیاسی لە بارەوە دەڵێ:” من ئەو هەڵبژاردنەم قبووڵ نییە و بەشداریشی تێدا ناکەم”.
شایانی باسە کە کەمپەینی “نا بە کۆماری ئیسلامیی ئێران هەوڵێکی سیاسییە کە بە پشتیوانیی زیاتر لە ٢هەزار کەس لە دژبەرانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لەلایەن کەسانی سیاسییەوە بەڕێوە دەچێ.
سەدان چالاکی سیاسی، مەدەنی، فەرهەنگی، هونەرمەند و وەرزشکار بە دەرکردنی بەیاننامەیەک دژایەتی خۆیان بۆ کۆماری ئیسلامی ڕاگەیاندووە و لە تۆڕە کۆمەلایەتییەکان پێشوازی بەرچاوی لێکراوە و نووسەرانی ئەو بەیاننامەیە نووسیویانە کە هاواری “نا بە کۆامری ئیسلامی” لە سەرانسەری ئێرانسا بڵاو بووەتەوە و ئەوە دەنگی خەڵکێکە کە لێبڕانەوانە دەیانهەوێ کۆماری ئیسلامی لە سەر ڕێگایان لابەرن و بگەن بە ئازادی و خۆشبژیوی و دێموکراسی و مافی مرۆڤ لەو وڵاتەدا.