ناوەندی فریدم هاوس (ماڵی ئازادی) لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا لە بابەت بارودۆخی ئازادییە سیاسی‌و مەدەنییەكان و ئازادیی ڕادەربڕین لە ئاستی جیهاندا دەڵێ كە هەڵبژاردنەكانی مانگی ڕەشهممەی داهاتوو لە ئێران‌و چالاكی بەربژێرە ڕێفۆرمخوازەكان دەتوانێ كاریگەرییەكی گرینگ لەسەر ڕەوتی سیاسیی ئەم وڵاتە دابنێ.
لە ڕاپۆرتی ساڵی ٢٠١٥ی ئەم ناوەندەدا، ئێران لە پەنا ٤٩ وڵاتی دیكەی جیهان، هەر وەك پێشوو وەك وڵاتێكی نائازاد ناسراوە. لە ڕاپۆرتی ٢ ساڵ لەمەوبەردا ئێران‌و ٦٤ وڵاتی دیكەی جیهان وەك وڵاتانێكی نائازاد ڕاگەیەندرابوون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتەی ماڵی ئازادی، توندڕەوەكان لە ئێران، تەنانەت بەر لەوەی كە ڕێککه‌وتنی ئهتومیش بچێته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه، په‌ره‌یان به فشاره‌کانیان بۆسەر كۆمەڵگای مەدەنی، ئازادیی ڕادەربڕین‌و ئازادییە سیاسییەكانی خه‌ڵک دابوو. ماڵی ئازادی ده‌ڵێ مه‌به‌ست له‌و ڕه‌فتاره‌ت توندڕه‌وه‌کان له ئێران ئه‌وه‌یه تا بەم جۆرە بڵێن تەنانەت ئەگەر له‌سه‌ر په‌روه‌نده‌ی ئه‌تومی بە ڕێككەوتنیش بگەن، نابێ چاوەڕوانی هیچ چەشنە گۆڕانكارییەك له نێو خۆی وڵات‌دا بن.
ناوەندی فریدم هاوس كە ساڵی ١٩٤١ لە ئا‌مریكا دامەزرا، ڕێكخراوێكی مەدەنییە كە داکۆکی لە دێمۆكراسی، ئازادیی سیاسی‌و مافەكانی مرۆڤ لە ئاستی جیهاندا دەكاو تاوتوێی ئەم بابەتانە ده‌کا.