فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا لە وتووێژێکی تەلەڤیزیۆنیدا ڕایگەیاند کە لەسەر داوای دەولەتی عێراق ئێمە لەو وڵاتە دەمێنینەوە و بەجێی ناهێڵین.
کینیس مەکێنزی، فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا، لە وتووێژێکی تەلەڤیزیۆنیدا وتی: لەسەر داوای دەوڵەتی عێراق هێزەکانی ئەمریکا ئەو ولاتە بەجێ ناهێڵن و لە عێراق دەمێننەوە لەبەر ئەوە ئەوەی وا پێشبینی دەکرێ کە ئەگەری هەیە هێزەکانی ئەمریکا لەو وڵاتە نەمێنن ئەو ولاتە ببێتە جێی ڕمبازێنی میلیشیا تێرۆریستەکان.
مەکێنزی وتی: بەهاوکاری هاوپەیمانانی نێونەتەوەیی بەردەوام دەبین لەشەڕ بەدژی تێرۆریستانی داعش و هەرچەشنە تێکدەرییەک کە لەناوچەکە بکرێ، تا ئیستاش داعش کۆتایی پێ نەهاتووە پێویستە هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانانی نێونەتەوەیی لە وڵاتی عێراق بمێننەوە و سپای عێراق ڕۆڵی سەرکردایەتی شەڕەکانی دژی داعش دەگێڕێ ڕۆڵی ئێمەش پاڵپشتی و مەشق و ڕاهێنانە.
ناوبراو لە درێژەدا وتی: داهاتووی هێزەکانمان لە عێراق، لە وتووێژ لەگەڵ حکوومەتی عێراق دیاری دەکرێ و ئێمە بەم زووانە ئەو ولاتە بەجێ ناهێڵین، دەبێ عێراقیش بەرگری لە مانەی هێزەکانی ئەمریکا بکا و لە ئەگەری هێرشی تێرۆسیتی میلیشیاکانی ناوچەکە ئاگادارمان بکاتەوە و هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی لە عێراق، هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆسەر ئێمە و سەروەرییەکانی وڵاتی عێراق.