لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران و بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی کرێکارەوە ڕۆژی ڕابردوو ٢٦ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچوو
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا و لە دڕێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران و بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی کرێکارەوە ڕۆژی شەممە ١١ی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە شارەکانی ئێران ٢٦ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بەڕێوەچوو.
کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک لە خەنەنشینکراوانی دابینکردنی کۆمەڵایەتیی لە ١٦ شاری ئێران وەکوو شارەکانی خوڕەمئاوا، یەزد، قەزوێن، ساری، تاران، نەیشابوور، شووش، دزفوول، مەشهەد، تەورێز، کرماشان، کەرەج، ئەراک، ئیسفەهان، ئەهواز و ڕەشت لە بەردەم بینای ڕێکخراوی دابینکردنی کۆمەڵایەتیی شارەکانی خویان، چالاکانی کرێکاری لە چوارچێوەی ڕۆژی جیهانیی کرێکار وپشتیوانیکردن لە کرێکارەکان لە ٥ شار وەکوو شارەکانی تاران لە بەردەم بینای وەزارەتی کار، سنە لە شارەکیی پێشەیی ژمارە ٢ی ئەو شارە، بانە لە فەلەکەی کرێکار، مەریوان لە پارکی شانۆی ئەو شارە، سەوڵاوا لە شوێنی کارەکەیان، کرێکارانی کۆمپانیای نەیشەکەری حەوتتەپپە لە بەردەم کۆمپانیاکە، ژنانی خانەنشینکراوی ئەندامی سەندیکای کرێکارانی تاران لە مەیدانی ئازادی ئەو شارە، قوتابیانی شاهین شاری ئیسفەهان لەبەردەم فەرمانداری ئەو شارە بەڕێوەچوو.
جێگای ئاماژەیە کە هەموو کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بە تایبەتیی لە ڕۆژی کرێکاردا لە شارەکانی ئێران، بۆ جێبەجێکردنی خواست و ویستەکانیان و بەرزڕاگرتنی ڕۆژی کرێکار بەڕێوەچووە.