دایکی شه‌هیدێکی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له پیرانشار کۆچی دوایی کرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنی ته‌شکیلاتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان دایه مه‌نیجه بێواره، دایکی شه‌هیدی سه‌رپه‌ل ئه‌بوبه‌کر پوویی له شاری پیرانشار کۆچی دوایی کرد.
دایه مهنیجهش وه‌ک هه‌موو دایکێک هیواو ئاواتێکی زۆری بۆ کوڕه‌که‌ی له دڵدا بوو، به‌ڵام کاتێک ئه‌بووبه‌کری کوڕی به‌رگی پێـشمهرگایهتی له‌به‌ر ده‌کا، هه‌موو خهونو ئاواته‌کانی دایه منیجهش بۆ سه‌ربه‌ستیی کوردستان‌و ڕزگاریی کورد ده‌گۆرێن، که کوڕه‌که‌ی گیانی له پێناودا دانا.
جێی بیرهێنانه‌وه‌یه که شه‌هید ئه‌بووبه‌کر ساڵی ١٣٦١ له شه‌ڕی جاده‌ی سه‌رده‌شت _ پیرانشاردا شه‌هید بوو.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی حیزب به‌و بۆنه‌یه‌وه سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌و که‌سوکاری دایه مه‌نیجه ده‌کاو خۆی به شه‌ریکه خه‌میان ده‌زانێ.