ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە بەیاننامەیەکدا داوای لە بەرپرسانی رێژیمی ئێران کردووە کە کۆتایی بەو یارییە مەترسیدارە کە لەگەڵ گیانی محەممەد نووریزاد، دەرهێنەر و بەندکراوی سیاسیی لە بەندیخانە دەیکا بێنێ.
ڕۆژی هەینی ١٠ی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە بەیاننامەیەکدا ڕووبە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئیران نووسی: ئێران خەریکی یاریکردنە لەگەڵ ژیان وگیانی بەندکراوی سیاسیی و فیلمسازی ئێرانیی، “محەممەد نووریزاد” کە دوای ئەشکەنجەیەکی زۆر لە بەندیخانەدا، بواریی تەندروستیی زۆر ناجێگیرە.
لەبەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا هاتووە کە نووریزاد، دەرهێنەر، فیلمنامەنووس و ڕۆژنامەنووسی تەمەن ٦٦ ساڵ لە ساڵی ٩٨ی هەتاوییەوە بە تۆمەتی بێڕێزیکردن بە خامنەیی ١٧ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە.
ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەیدا دەڵێ: بەپێی ئەو زانیارییانەی کە بە دەستی ئەم رێکخراوە گەیشتووە، بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران، ئەشکەنجەگەلێکی بێڕەحمانە و نامرۆڤانەی نووریزادیان داوە تەنانەت بۆ ئەشکنجەی ناوبراو کەڵکیان لەماددەی شیمیایی وەرگرتووە.