ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا دەڵێ: تائێستا ڕوون نییە لە ویەن ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێران دەبێ یان نە.
جەیک سالیوان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، لە وێبینارێکی ئەمنیەتییدا ڕۆژی هەینی ١٠ی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، بەجەختکردنەوە لەسەر ئەوەیکە بارودۆخی وتووێژەکانی ویەن ناروونە وتی: هەموو وڵاتانی بەشدار لە ڕێککەوتنی ناوکیی زۆر بەجیددی دەیانهەوێت ئەمریکا وئیران بگەڕێنەوە بۆ ڕێککەوتنی ناوکیی.
هەروەها جەیک سالیوان لەو وێبینارەدا وتی: لەبەر ئەوەی کە تا ئێستا بارودۆخی وتووێژەکانی ویەن ناڕوونە و دیار نییە کە ڕێککەوتنێک دەکری یان نە نامهەوێت لەسەر نێوەڕۆکی وتووێژەکان هیچ بڵێم.
ئەم وتانەی سالیوان لە کاتێکدایە کە هەیئەتی ئەمریکایی بۆ دەوری سێهەمی وتووێژەکانی ویەن بە شێوەی ناڕاستەخۆ لەگەڵ نوێنەرانی وڵاتانی بریتانیا، فەرانسە، ئاڵمان، چین، ڕووسیە ویەکیەتیی ئورووپا لە ویەن لەهەمبەر گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ناوکیی و پێبەندبوونی ئێران بە بەڵێنەکانی لە وتووێژدان.
لەلایەکیی دیکەوە، مەحموود واعێزی، بەرپرسی دەفتەری سەرۆککۆماری ئێران، سەرەڕای ئاماژە بە کێشەکانی وتووێژی ویەن و قورسیی وتووێژەکان، ڕەوتی وتووێژەکانی بە ئەرێنیی ناوبرد و وتی: ئەگەری ئەوە زۆرە کە لە ڕۆژانی داهاتوودا بگەین بە ڕێککەوتنێک.