لە درێژەی شەپۆلی دەسبەسەرکردنی لاوانی کورد لە شاری سنە دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “نیەر”ـی سەربه پارێزگای سنە بەناوەکانی ” کاوە مینبەری و شێرکۆ مینبەری” دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.
بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلە بەیانی رۆژی چوارشەممە ٨ی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە شاری سنە، دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی نیەری سەربە ناوچەی ژاوەرۆیان دەسبەسەر بۆ شوێنێکی نادیار گواستۆتەوە.
شایانی باسە کەهیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ئەو دوو لاوە لەبەردەستدا نییە و هۆکاری دەسبەسەر کردنی “کاوە و شێرکۆ مینبەری” و ئەو تۆمەتانەی کە لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە بەرەوڕوویان کراوەتەوە، دیار نیە.