به بۆنه‌ی کۆچی دوایی براگه‌وره‌که‌م، کاک مه‌حموودی حه‌سه‌ن زاده‌وه، ژماره‌یه‌کی ده‌کرێ بڵێم بێ ژومار له که‌سایه‌تییه‌کان‌و نوینه‌رانی حیزب‌و ڕێکخراوه‌کانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان به به‌شداری له ڕێوره‌سمێکی سه‌ره‌خۆشیدا له بنکه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان، یان به ناردنی نامه‌و په‌یامی سه‌ره‌خۆشی هاوده‌ردی‌یان له‌گه‌ڵ کردم‌و خه‌م‌و که‌سه‌ری له‌ده‌ستدانی کاکمیان، که له‌گه‌ڵ کاکی گه‌وره‌م خوالێخۆشبوو سۆفی ڕه‌سووڵ جێگای باوکمیان بۆ پڕ کردبوومه‌وه، له سه‌ر دڵ لابردم. له‌نێو ئه‌وانه‌دا په‌یامی سه‌ره‌خۆشیی به‌ڕێز کاک مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان جێگایه‌کی تایبه‌تی هه‌بوو.
له ده‌ره‌وه‌ی کوردستانیش به سه‌دان که‌س له خوشک و براکانم، له هاوڕێیانی حیزبیم و که‌سایه‌تییه کورده‌کانی هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان به ته‌له‌فون، به نامه، یان له ڕێگای تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه گه‌وره‌یی خۆیان نیشان دا‌و سه‌ره‌خۆشی یان لێ‌کردم.
ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له سه‌رده‌شت شوێنی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو کاک مه‌حموودی براشمه‌وه گه‌یشتوون نیشان ده‌ده‌ن دوێنێ‌و پێرێ له دوو ڕۆژی پرسه‌دا نه‌ک هه‌ر خه‌ڵکی شاری سه‌رده‌شت‌و ده‌وروبه‌ری به‌ڵکوو له شاره‌کانی دراوسێشه‌وه ده‌گه‌ڵ هه‌موو ساردی‌و سه‌رماو به‌فرو بۆرانی ئه‌م ڕۆژانه، له ژماره‌یه‌کی که‌م وێنه‌دا سه‌ردانی مزگه‌وتی قیبله‌یان کردوه و به هاوده‌ردیی خۆیان خه‌م‌و که‌سه‌ریان له‌سه‌ردڵی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌که‌مان لابردوه.
له هه‌مووی ئه‌مانه‌ش بگه‌ڕێته‌وه ڕێبه‌رایه‌تی‌و ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی گه‌وره‌ی دێموکرات له بنکه‌و باره‌گاو که‌مپه‌کانی پێشمه‌رگه به جۆرێک نوقمی گه‌وره‌یی‌و مێهره‌بانیی خۆیان کردم که به ڕاستی باری خه‌میان له‌سه‌ردڵ سووک کردم.
پڕبه‌دڵ به‌داخم که ده‌رفه‌تم نیه له نیزیکه‌وه سوپاس‌و پێزانینم عه‌رزی هه‌مووی ئه‌و به‌ڕێزانه بکه‌م یان هه‌ر نه‌بێ به نامه‌و په‌یام‌و ئیمه‌یل‌و له ڕێگای ته‌له‌فونه‌وه ئه‌مه‌گناسیی خۆمیان پێ ڕابگه‌یه‌نم. بۆیه ده‌گه‌ڵ داوای لێبوردنی ته‌قسیر له ته‌واوی ئه‌وانه‌ی له هه‌موو ڕێگایه‌که‌وه هاوده‌ردی‌یان له‌گه‌ڵ کردووین، به ناوی خۆم‌و تێکڕای ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌که‌مانه‌وه سوپاس‌و ئه‌مه‌گناسی پێشکه‌شی هه‌مووی ئه‌و سه‌روه‌رانه ده‌که‌م‌و به دڵه‌وه ئاره‌زوو ده‌که‌م خوا له ده‌ردوبه‌ڵا بیان پاریزێ‌و پاداشی خێریان بداته‌وه.
وه‌ک ئاگادار کراوم ئه‌مڕۆش له شاری مه‌هاباد ڕێوره‌سمێکی سه‌ره‌خۆشی داده‌نرێ، چونکه زۆر له ئازیزان له به‌ر ئاڵۆزیی که‌ش‌و هه‌وا نه‌یانتوانیوه بچنه سه‌رده‌شت و هه‌ر له‌و کاته‌ش‌دا برای دیکه‌م کاک خدر له‌به‌ر بێتاقه‌تی بۆی نه‌کراوه له مه‌جلیسی پرسه‌ی سه‌رده‌شت‌دا ئاماده بێ. هه‌ر له ئێستاوه ئه‌مه‌گناسیی خۆم‌و بنه‌ماڵه‌که‌م عه‌رزی ئه‌و که‌سانه‌ش ده‌که‌م که ئه‌مڕۆ به گه‌وره‌یی خۆیان دڵمان شاد ده‌که‌ن‌و که‌سه‌ر له دڵمان لابده‌ن.
به‌یانیی ڕۆژی چوارشه‌ممه، ٧ی رێبه‌ندانی ٩٤ (٢٧ی ژانویه‌ی ٢٠١٦)
عەبدوڵڵا حەسەن‌زادە