کرێکارێکی لاوی خەڵکی شاری سەقز بەناوی “ناسێح قاسمی” بەهۆی نەبوونی کەرەستەی تایبەت بە خۆپاراستنی کارەوە، لە گەڕەکی “موعەلیم”ـی ئەو شارە گیانی لە دەستدا.
بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان “چاونیوز”، ڕۆژی پێنج شەممە ٩ی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، ناسێح قاسمی کرێکارێکی لاوی خەڵکی سەقز، لەکاتی کارکردن لە گەڕەکەی “موعەلیم”ـی ئەو شارە بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی و نەبوونی کەرەستەی خۆپاراستنی کارەوە دەسبەجێ گیانی لە دەستدا.
شایانی باسە کە، کوردستان و ئێران یەکێک لەو وڵاتانەیە کە تێیدا کەمترین بایەخ بە گیانی کریکاران دەدرێت و لە بواری ڕەچاوکردنی خاڵەکانی خۆپاراستن لە شوێنی کار بۆ کرێکاران، لە نێوان هەموو وڵاتانی جیهاندا لە پلەی ١٠٢ جێی گرتووە و تەنیا لە ماوەی یەکساڵی ڕابردوودا ٥٤٠ حاڵەتی ڕووداوی کار لە پارێزگای ورمێ ڕوویداوە.