محەممەد غەرەزی بەربژێری هەڵبژاردەنەکانی ١٤٠٠ی سەرۆکۆماریی ڕێژیمی ئێران دەڵی: ٥هەزار کوڕ و کچی بەرپرسە پەلەبەرزەکانی ڕێژیمی ئێران لە ئامریکادا لەو پەڕی خۆشگوزەرانیدا دەژین.
محەممەد غەرەزی. پارێزگار و وەزیری پێشووی ڕێژیمی ئێران و لە بەربژێرەکانی پێشووتری خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماریی ڕێژیمی ئێران، لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی “ئیلنا” وتوویەتی: وەکوو بەربژێرێکی بێلایەن دەچمە نێو هەڵبژاردنەکانەوە و من نە بناژۆخوازیی و نە ڕێفۆرمخوازیی بە خزمەتکردن نازانم و هیچ کات خۆم نەبوومەتە ئەندامی هیچ حیزب و ناوەندێک.
ناوبرا ڕەخنەی لە تەواوی ناوەندەکانی حکوومەتیی گرتووە و دەڵێ: دەوڵەت، دەزگای قەزایی و مەجلیس و هەموو ناوەند و دەزگاکانی ڕێژیم هەریەکە و سەربە کەسانێکی دیاریکراون و هۆکارەکەشی ئەوەیە کە یاسا هیچ جێگەیەکی بۆ بەڕێوەبرانی دیاریی نەکردووە تا ئەو ڕووداوانە ڕوو نەدەن کە هەر شوێن و ناوەندێک کەسێک دەستی بەسەردا نەگرێ.
غەرەزی باسی لەوەش کرد کە، تا ئێستا گیرفانی خەڵکی بۆ بەرژەوەندیی باڵەکانی راست و چەپ بەتاڵ کراونەتەوە، ٥هەزار کەس لە کوڕ و کچانی بەرپرسانی ڕێژیم لە ولاتی ئەمریکادا دەژین و پارە وسەروەت و سامانی خەڵکی ئێرانیان بردووە و لەوێ لەو پەڕی ئاسایشدا لەسەر گیرفانی خەڵک دەژین بەڵام من دڵنیام کە ئەوانە خەم و ناخۆشییەکانی ژیان لەگەڵ باوکیاندا دەگوازنەوە بۆ خەڵکی هەژار و کەمداهات.