خۆری ئاسمانی کوردایەتیی و هێمای ڕاستەقینەی ڕزگاریخوازیی نەتەوەی کورد
ئەمڕۆ ١١ی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، هاوکاتە لە گەڵ ساڵوەگەڕی لە دایکبوونی پێشەوا قازی محەممەد، سەرۆک و ڕیبەری نەتەوایەتی و دامەزرێنەری کۆماری کوردستان کە بە دامەزراندنی یەکەم حیزبی کوردیی مۆدێڕن و پێشکەوتووی کوردیی، بوو بە ڕووناکی و ڕێپێشاندەری خەباتێکی نەبڕاوە و مافخواز کە تا ئەمڕۆش ڕۆڵەکانی ئەم نیشتمانە لە سەر بیر و بڕوای ئەو ڕیبازە پیرۆزە لە حیزبی دێموکراتدا درێژەدەریی ڕیگای پیرۆزی پێشەوای شەهید و هەموو شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی نیشتمانەکەمانن.
لە لایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە بە بۆنەی ڕۆژی لە دایکبوونی پێشەوای گەورە و مەزنی کوردانەوە پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان و بە تایبەت ڕێبوارانی ڕێگا پڕ سەروەرییەکەی ئەو هێما پیرۆزە و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان، زیندانیانی سیاسیی و هەموو کادر و پێشمەرگەکانی کوردستان دەکەین.