قه‌دریه قادری به‌ندكراوی سیاسیی كورد، له مانگی ڕابردووه له هه‌ر چه‌شنه پێوه‌ندی‌و ملاقاتێك له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌ی بێبه‌ش كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ماف نیوز پێشتر به‌م به‌ندكراوه سیاسییه ڕاگه‌یه‌ندرابوو كه ده‌بێ قورئان له‌به‌ر بكه‌ی تا بتوانی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ت ملاقات بكه‌ی.
ئه‌م به‌ندكراوه ته‌مه‌نی ٢٥ ساڵه له وه‌ڵامی داوای كاربه‌ده‌ستانی زیندان گوتبووی كه ئه‌وه‌م له ده‌ست نایه‌و پێم له‌به‌ر ناكرێ، پاش مشت‌ومڕ له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی زیندان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ماوه‌ی زیاتر له مانگێکه له مافی ملاقات‌و چاوپێكه‌وتن بێبه‌ش كراوه.
ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه پێشتریش به هۆی ڕاگیرانی له نێو به‌ندی زیندانیانی ئاسایی زیندانی یاسووج‌دا ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕیبوو، که هه‌ر به‌م هۆیه‌ش مافی مه‌ره‌خه‌سی پێدانیان لێ ستاندبۆوه‌و ناوبراویش مانی له خواردن گرتبوو.
قه‌دریه قادری، له كۆتایی ساڵی ٨٩، له شاری ورمێ ده‌سبه‌سه‌رو پاش ٢ مانگ ڕاگرتن له گرتنگه‌ی ستادی خه‌به‌ریی ئیتلاعات بۆ به‌ندی ژنان به‌ندیخانه‌ی ورمێ گواسترایه‌وه.
ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه له دادگای ئینقلابی ورمێ‌دا به تۆمه‌تی هاوكاریكردنی یه‌كێك له حیزبه كوردییه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی كۆماری ئیسلامی دادگایی کراو، حوكمی ١٠ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پاو پاشان له دادگای پێداچوونه‌وه‌دا حوكمه‌كه‌ی بۆ ٧ ساڵ كه‌م كرایه‌وه‌و بۆ زیندانی یاسووج دوور خرایه‌وه.