هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی، لەهەمبەر دژایەتیکردنی خەڵک بە بڕینەوەی دار گوێزەکانیان تەقە لە خەڵکی گوندی سەرابی کەهمانی ئەلەشەتەری پارێزگای لۆڕستان دەکەن.
ڕۆژی چوارشەممە ٨ی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، هێرش دەکەنە سەر خەڵکی گوندی سەرابی کەهمانی ئەلەشەتەر لە پارێزگای لۆڕستان و تەقە لە خەڵکی ناڕازیی ئەو گوندە دەکەن.
شایانی باسە کە خەڵکی ئەو گوندە بۆ ناڕەزایەتیی دەربڕین لەهەمبەر بڕینەوەی دارگوێزەکانیان لەلایەن هێزە ئینتیزامییەکانەوە لەبەردەم ئیدارەی سەرچاوە سرووشتییەکان کۆببوونەوە کە هێزەکانی ڕێژیم هەڵدەکوتنە سەر خەڵکی ئەو گوندە و تەقەیان لێدەکەن کە لە ئاکامدا چەند کەس لە خەڵکەکە بریندار دەکەن.