مەلا سەدیق مەجیدی، کەسایەتیی خۆشناو، نیشتمانپەروەر و ئەدیب، خەڵکی گوندی ئاتابڵاغی ناوچەی چۆمی مەجیدخان، لە وڵاتی کانادا ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا مەلا سەدیق مەجیدی، ڕووناکبیر، ئەدیب و نووسەر و کەسایەتیی خۆشناوی گوندی ئاتابڵاغی ناوچەی چۆمی مەجیدخان، بەهۆی نەخۆشییەوە لە وڵاتی کانادا ماڵاوایی لە ژیان کرد.
مەلا سەدیق، کارمەندی خانەنشینکراوی وەزارەتی علووم لە تاران بووە و خاوەن کەسایەتییەکی جێگای ڕێز و متمانەی خەڵکی ناوچەکە بووە.
مامۆستا سەرەڕای ئەوەی کە کەسێکی ئەدیب و نووسەر بووە، کەسێکی خۆشناو و نیشتمانپەروەریش بووە کە بە داخەوە لە وڵاتی کانادا بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە وێڕای دەربڕینی خەم وپەرژارەی خۆمان بۆ کۆچی دوایی مەلا” سەدیق مەجیدی” سەرەخۆشی لەبنەماڵەی بەڕێزیان وسەرجەم خزم و کەسوکاریان دەکەین وخۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.