هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی ٣ کەسی خەڵکی گوندی تەنگیسەری ناوچەی سنەیان دەسبەسەرکرد.
بە پێی هەواڵی چاونیوز،ڕۆژی سێ شەممە ٧ی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنە سێ هاونیشتمانی به‌ناوه‌كانی “ئه‌میر ڕه‌زایی”، “ئاره‌ش ئه‌حمه‌دیان” و “ئارام مورادیان” خەڵکی ئاوایی “تەنگیسەر”ـی سەربە ناوچەی ژاوەرۆی سنەیان بەبێ هیچ بەڵگەیەک ده‌سبه‌سه‌ر كرد.
پێشتریش، ئارام مورادیان و ئەمیر ڕەزایی لە بەفرانباری ١٣٩٩ لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعات سنەوە بانگ کرابوون و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کرابوو.
هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەسبەسەر کردنی ئەو سێ هاونیشتمانییە و شوێنی ڕاگیرانیان نەزانراوە.