هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دوو مێرمنداڵی کوردیان لە شاری ورمێ بە بێ گوێدانە هیچ رێکارێکی یاسایی لە یاساکانی خۆیشیاندا سەبارەت بە کەسانی ژێر ١٨ ساڵ، بە گومانی هەڵکردنی
، دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار بەڕێکردووە.
رۆژی چوارشەمە ٨ی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی،هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ دوو مێرمنداڵی ١٦ ساڵەیان بە ناوەکانی “ئارمین ئەحمەدی” و ” نیما حەسەن پوور” بە تۆمەتی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان دەسبەسەر کردووە.
ئارمین خەڵکی ناوچەی ئیسلام ئابادی ورمێ و نیما خەڵکی گوندی گونبەدی ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێیە.
شایانی باسە ئەو دوو مێرمنداڵە پاش دەسبەسەرکران بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون و هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووسیان لەبەر دەستدا نییە.