ئیدارەکانی نیشتەجێبوون و ئاوەدانکردنەوە و بونیادی شەهیدی کۆماری ئیسلامی لە شاری مەهاباد، لە گەندەڵییەکی هاوبەشدا، بڕە پارەیەکی زۆری خەڵکیان بەنێوی ڕادەستکردنی زەویی لە گەڕەکی “فەجر” هەڵگرتووە.
لە کاتێکدا دوازدە ساڵ بەسەر بەڵێن بۆ پێدانی زەوییەکانی گەرەکی فەجری مەهاباد لە بەرامبەر وەرگرتنی بڕە پارەیەک لە هاووڵاتییانی ئەو شارە تێدەپەڕێ، هیچ وەڵامێکی ڕوونی دامودەزگاکانی دەسەڵات لەلایەن ماڵخوراوانەوە وەرنەگیراوە.
ژمارەی ماڵخوراوانی ئەو پرۆژەیە زیاتر لە هەزار کەسە، کە بەپێی هەڵاوسانی دوازدە ساڵی ڕابردوو؛ چەندقات زیاتر لە ئەسڵی پارەکەیان، وەکوو پارەی دزراو ئەژمار دەکرێ.
بەپێی بەدواداچوونەکان، دادگای کۆماری ئیسلامی لە ڕەوتی پێڕاگەیشتنی دۆسیەکەدا لە بەرژەوەندیی ئیدارەی بونیادی شەهید حوکمی دەرکردووە و هەنووکە داوای پێداچوونەوەی هاووڵاتییان، چارەنووسی ئەو دۆسیە لە دادگای پێداچوونەوەدا نادیار ماوەتەوە.