هیزە داگیرکەرەکانی سپای پاسداران لە سەر ڕێگای گوندەکانی ناوچەی شنۆ خاڵی پشکنینی کاتییان داناوە و وێرای لێپرسینەوەی نایاسایی لە خەڵک، دەستیان بەسەر مۆبایلی چەند هاووڵاتیدا گرتووە.
بەپێی ڕاپۆرتی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزەکانی سپای پاسداران بە دانانی خاڵی پشکنینی کاتی، لە سەر گوندەکانی دەورووبەری شاری شنۆ وەک سینگان و سۆفیان، ئەو ماشێنانەی کە لەو ڕێگایانەدا هاتووچۆیان کردووە ڕایانگرتوون و بە شێوەیەکی نایاسایی لێپرسینەوەیان لە خەڵک کردووە و مۆبایلیشیان لێ وەرگرتوون.
شایانی باسە کە، داگیرکەرانی کوردستان لە هەموو لایەکەوە ترسیان لێ نیشتووە و بەهەموو شێوەیەک هەوڵ دەدەن کە خۆیان لە کوردستان بپارێزن، لەو چواچێوەیەدا بە دانانی خاڵی پشکنین لە ناچەی شنۆ، دەستیان بەسەر زیاتر ١٧مۆبایلی هاووڵاتییاندا گرتووە.