لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران، ڕۆژی ڕابردوو٧کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بەڕێوەچوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی سێشەممە ٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێراندا، ٧ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچوو.
ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک لە کرێکارانی گرێبەست لەبەردەم بینای وەزارەتی کار لە تاران، ئەندازیارانی پیشەی کشتوکاڵی کوردستان لە بەردەم ئۆستانداری کوردستان، شوفێر پاسەکانی ورمێ لە بەردەم فەرمانداری ئەو شارە، پشکدارانی زەرەرمەندی بازاڕی بوورسی کرماشان لە بەردەم بینای بوورسی ئەو شارە، خانەنشینکراوانی کۆمپانیای فڕۆکەوانی هۆما لە تاران، مامۆستایانی قوتابخانەکانی تاران لە بەردەم بینای مەجلیس لە تاران، بەڕێوەچوو.
جێگای ئاماژەیە کە هەموو ناڕازییان، داوی جێبەجێکردنی خواست و ویستەکانیان دەکەن و دەڵێن: تا ئەو کاتەی خواستەکانمان جێبەجێ نەکەن کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەردەوام دەبێ.