پێنتاگۆن ڕایگەیاند کە، دوای ئەوەی ٣بەلەمی تیژڕۆی سپای پاسداران لە هێزی دەریایی ئەمریکا نزیک بوونەوە و یاسای مەودای ئەمنییان پێشێل کردبوو، هێزەکانی ئەمریکایی بە تەقەی هۆشداری ئەو بەلەمانەی سپای پاسدارانیان دوور خستەوە.
بەپێی ڕاگەیاندنی پێنتاگۆن، ئەو ڕووداوە کە لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لە ئاوەکانی نێونەتەوەیی باکووری کەنداوی فارس هاتە ئاراوە و لەو ڕووداوەدا بەلەمەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی بەبێ گوێدان بە هۆشداری ڕادیۆیی هێزەکانی ئەمریکا تا مەودای ٦٠میتری لێیان نزیک بوونەوە، بەڵام دوای چەند تەقەیەکی ئاگاداریی هێزەکانی ئەمریکا، بەلەمەکانی سپای پاسداران لە هێزەکانی ئەمریکا دوور کەوتنەوە.
بەرپرسانی هیزی دەریایی ئەرتەشی ئەمریکا دەڵێن: هەڵسووکەتی ئەو بەلەمانەی سپای پاسداران وایکرد کە هێزی دەریایی ئەمریکا ناچار بێ، بۆ ئەوەی مەترسی ئەو بەلەمانەی لەسەر نەمێنێ، بە تەقەی ئاگادارکردنەوە هیزەکانی سپای پاسداران دوور خەونەوە و هەر دوابەدوای تەقەی هێزی دەریایی ئەمریکا بەلەمەکانی سپای پاسداران لەو شوێنە دوور کەوتوونەتەوە.