هێزەکانی رێژیم، لە ناوچەی داڵاهۆ بە بیانووی قاچاخی چەک تەقە لە هاووڵاتییەک بە ناوی” سوحبەت سەمەدی نەسەب” دەکەن و بە توندی برینداری دەکەن.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو لە کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزەکانی ڕێژیم لە ناوچەی دالاهۆ، بە بیانووی قاچاخی چەک تەقە لە ماشینی هاووڵاتییەک بە ناوی ” سوحبەت سەمەدی نەسەب” دەکەن و بەتوندی برینداری دەکەن و دوای برینداربوونی بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر ئیزن نادەن بۆ چارەسەری پزیشکیی بچێتە نەخۆشخانە.
لە ئیستادا ئەو هاووڵاتییە بۆ چارەسەر کردنی برینەکانی گوزراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی تاڵقانی لە کرماشان.
بەپێی ئەو زانییارییانەی کە سەرچاوەیەکیی باوەڕ پێکراو بە کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی گەیشتووە، هێزەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ خۆیان چەکیان لە نێو ماشینی ئەو هاووڵاتییە داناوە و ئەو تۆمەتەیان خستۆتەپاڵ ناوبراو.