ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هەڕەشەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوان و مووشەکەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، گرووپێکی کاریی هاوبەش دروست دەکەن.
ڕۆژی سێشەممە ٧ی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، جەیک سالیوان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا و هاوتا ئیسرائیلییەی لە کۆبوونەوەیەکی خۆیدا لە واشینگتۆن لەسەر ئەوەیکە پێکەوە کارێکی گرووپی هاوبەش بەمەبەستی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هەڕەشەکانی زۆربوونی فڕۆکە بێفڕۆکەوان و مووشەکەکانی کۆماری ئیسلامی ببنەوە، ڕێککەوتن.
بەپێی ڕاگەیاندنی ماڵپەڕی کۆشکی سپی، لە درێژەی ئەو کۆبوونەوەیەدا، “جەیک سالیوان” لەگەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئیسرائیل، هەردوولا لەسەر ئەوە ڕێککەوتن کە بە کاری هاوبەش لە ناوچەکەدا بەرپەرچی هێرشە مووشەکی و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەکانی ڕێژیمی ئێران بدەنەوە و نەهێڵن ڕێژیمی ئێران ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەدا تێکبدا.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا ڕاوێژکارانی دوو وڵاتی ئەمریکا و ئیسرائیل، نیگەرانیی جیددی خۆیان بە نیسبەت بەرەو پێشچوونی بەرنامەی ناوکیی ڕێژیمی ئێران دەربڕی و بڕیارە لەسەر ئەو بەرەو پێشچوونەوە لێکۆڵینەوە بکەن، سالیوان، هاوتا ئیسرائیلییەکەی خۆی لە ئاکامی درێژەی دانوستانەکانی بەرجام ئاگادار کردەوە.