نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران، پێش لە سەفەرەکەی بۆ ویەن و درێژەی وتووێژەکان لەگەڵ وڵاتانی عەرەبیی لەهەمبەر چۆنیەتیی وتووێژەکانی رێککەوتنی ناوکیی لەگەڵ ئێران کۆ بووەتەوە.
رابێرت مالی، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران و بەرپرسی تیمی وتووێژی ئەمریکا لە ویەن، ڕۆژی سێشەممە ٧ی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، پێش لە سەفەرەکەی بۆ ویەن لەگەڵ وڵاتانی عەرەبیی ناوچەکە کۆبوونەوەیەکی لەهەمبەر چۆنیەتیی ڕێککەوتنی ناوکیی لەگەڵ ئێران بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی دەستێوەردانەکانی ئێران لە ناوچەکە و پاراستنی سەقامگیریی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێکهێنا.
ناوبراو لە درێژەی کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ وڵاتانی عەرەبیی وتی: ئەگەر ئێران بگەڕێتەوە بۆ بەڵێنەکانی لە ڕێککەوتنی ناوکیی، ئەو ئەمریکا هێندێک لە گەمارۆکانی سەر ئەو وڵاتە لادەبا.
مالی، بەجەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە سەقامگیریی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست، یەکێک لە کارە گرینگەکانی ئەمریکا و پاراستنی هاوپەیمانەکانمان لە ناوچەکەدا ئەرکی ئێمەیە وتی: دەبێ وڵاتی ئێران واز لە دەستێوەردانەکانی لە ناوچەکەدا بهێنێ.