گۆڤاری دیل میکرز لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژە بەوە دەکا کە بە ژێنۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژیی ئەرمەنییەکان لە تورکیە لەلایەن ئەمریکاوە بەبۆنەی بێ هیواییە لە پاشەکشە کردنی دیموکراسی و هەروەها ئازار و چەوسانەوەی دەنگە ناڕازییەکانە لە تورکیە و ئەمریکا بۆ جێگرەوەی بنکەی ئینجێرلیک لە تورکیە ، گەشە بە ناوەندە سەربازییەکانی لە ڕۆژئاوای کوردستان دەدات.
گۆڤاری دیل میکرز دەڵێ: هۆکاری ئەم هەنگاوەی جۆ بایدێن ئەمەیە کە ناوبراو لە چاکسازیی لە تورکیە بێهیوا بووە و ئەوەش پاش سەرکوتی نەیارانی دەسەڵاتی ڕەجەب تەیێب ئەردۆغان لەوان سیاسەتوانە کوردەکانە.
گۆڤارەکە بڕوای وایە نەک هەر جۆ بایدێن بەڵکوو بەشێکی زۆر لە دیموکراتەکانی ئەمریکا بەهۆی خراپ هەڵسوکەوت کردنی تورکیە لەگەڵ ڕەخنەگران، نووسەران و سیاسەتوانانی کورد، خەریکی دوورکەوتنەوەن لە ئانکارا.
گۆڤارەکە دەڵێ سەردەمی خۆشی پەیوەندیی ئەمریکا لەگەڵ تورکیە لە سەردەمی دەسەڵاتدارێتیی دۆناڵد ترامپ بەبۆنەی پەیوەندیی شەخسیی ناوبراو لەگەڵ ئەردۆغانەوە بوو کۆتایی پێهاتووە.
دیل میکرز هەروەها باسی ئامادەبوونی سەربازیی ئەمریکا لە ڕۆژاوای کورستان دەکا و دەنووسێ ڕەنگە ئەمریکا و ناتۆ هەوڵی ئەمە دەدەن کە گرینگیی بنکەی ئێنجێرلیکی تورکیە بۆ ناتۆ کەم بکەنەوە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئەم گۆڤارە، ئیدارەی ئێستای ئەمریکا سەرقاڵی پەرەپێدان بە بنکەیێکی ئاسمانییە لە ڕۆژاوای کوردستان و لە ئەگەری هەڕەشەکانی تورکیە بۆ بەجێهێشتنی ناتۆ، وڵاتانی ئەندامی ناتۆ لەوان ئەمریکا دەتوانن کەڵک لە بنکەی ئاسمانیی کرت-ی یۆنان و بنکەی سەربازیی ئەمریکا لەناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکان وەربگرن وەکوو جێگرەوەی ئێنجێرلیک.