سێرگئی لاورۆف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیه ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر حیزبه گه‌وره‌كانی كوردی سووریه بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌ی ژنێڤ بانگهێشت نه‌كرێن، وتووێژی نێوان دژبه‌ران‌و نوێنه‌رانی ڕێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د سەر ناگرێ.
مه‌ولوود چاوش ئۆغڵوو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیه ڕۆژی دووشه‌ممه گوتبووی، توركیه حیزبی “په یه ده” به تیرۆریست ده‌زانێ و دژی به‌شداریپێكردنی ئه‌م حیزبه له وتووێژەکان بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سووریه‌یه.
ئیستفان دی میستۆرا، نوێنه‌ری تایبه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سووریه ڕۆژی سێشه‌ممه ڕایگه‌یاند كه كۆبوونه‌وه‌ی ژنێڤ ڕۆژی هه‌ینی ٩ی ڕێبه‌ندان بهڕێوهدهچێو بانگهێشتكردنی ئه‌م ڕێكخراوانه ڕۆژی سێشه‌ممه ٦ی ڕێبه‌ندان به نوێنه‌رانی ئه‌م گرووپانه ڕاده‌گه‌یه‌ندرێ؛ به‌ڵام هێشتا به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی ژنێڤ له ڕۆژی هه‌ینیی داهاتوودا گومانی له‌سه‌ره.
ڕووسیه پێداگریی كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر ساڵح موسلیم، له حیزبی یه‌كیه‌تیی دێموكراتیك، بۆ ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه بانگ بكرێ، ڕووسیه وتووێژی ژنێڤ ڤیتۆ ناكا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌كه‌ی بێ ڕووسیه پشتیوانی لێ ناكا.
قه‌راربوو وتووێژی ئاشتی له سووریه له ڕۆژی ڕابردووه به‌ڕێوه‌بچێ به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه به هۆكاری دژایه‌تیكردنی لایه‌نه‌كان‌و واشنگتۆن و مۆسكۆ وه‌دوا كه‌وتووه.
دژبه‌رانی ڕێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د، مانگی ڕابردوو له ریازی، پێته‌ختی عه‌ره‌بستان له ده‌وری یه‌ك كۆبوونه‌وه‌و نوێنه‌رانی خۆیان بۆ به‌شداری له وتووێژی ئاشتی هه‌ڵبژێرن.
دژبه‌رانی ڕێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د هه‌ڕه‌شه‌یان كردوه كه ئه‌گه‌ر كه‌س و نوێنه‌رانی دیكه‌ش به گرووپی وتووێژكار زیاد بكرێ، بایکۆتی دهكهنو بەشداری تێدا ناکەن.