بەشێک لە سێناتۆرە کۆماریخوازەکانی ئەمریکا لە دژکردەوە بە فایلی دەنگیی “محەممەدجەواد زەریف” داوایان لە “جۆ بایدێن” کرد کە جان کێری وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی ئۆباما چیدیکە نابێ دەستی بە زانیارییە ئەمنییەتییەکانی دەوڵەتی ئەمریکا ڕابگات.
بڵاوبوونەوەی فایلی دەنگیی “محەممەدجەواد زەریف” وەزیری دەرەوەی ئێران، دژکردەوەی زۆری لێکەوتەوە و بەشێک لە ئەندامانی کۆماریخوازی مەجلیسی سێنای ئەمریکا داوایان لە دەولەتی “جۆ بایدێن” کرد کە “جان کێری” وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی ئۆباما کە لەو فایلە دەنگیەدا دەرکەوتووە کە هاوکاریی “محەممەدجەواد زەریفی” کردووە و زانیاریی پێداوە، لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوەی لێبکرێ و دەست لە کارەکەی بکێشێتەوە.
ئەو فایلە دەنگییە کە لە ماڵپەڕی “ئێران ئینتێرنەشناڵەوە” بڵاو کراوەتەوە، زەریف لە وتوێژێکدا کە پێشتر بڵاو نەکرابۆوە وتوویە کە “جان کێری” ئەو کاتەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە دەوڵەتی ئۆبامادا بووە زانیاریی سەبارەت بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر دەست و پێوەندییەکانی ئێمە لە سووریە پێداوین و وتوویە کە ئیسرائیل ٢٠٠ جار هێرشی کردۆتە سەر بنکەی سەربازییەکانی ئێمە لە سووریە.
مایک پۆمپێئۆ وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا لە دژکردەوە بەو فایلە دەنگییە دەڵێ:” دەبێ لە جان کێری سەبارەت بە دزەکردنی زانیاریی نهێنی ئیسرائیل بە زەریف لێکۆڵینەوەی بکرێ”.