هاووڵاتیەکی خەڵکی پیرانشار بەناوی ” ڕەسووڵ عەبدووڵانژاد” لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم لەو شارە، دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییەکان، ڕۆژی دووشەممە ٦ی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیم لە شاری پیرانشار “ڕەسووڵ عەبدووڵانەژاد” هاووڵاتیەکی خەڵکی گوندی “گەرگوولی خواروو”سەربەو شارەیان بەبێ پێشاندانی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و هیچ هۆکارێک دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان کواستۆتەوە.
شایانی باسە کە هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە کوردستان، بەبێ هۆکار هەڵدەکوتنە سەر ماڵی هاووڵاتییان و دەسبەسەریان دەکەن و هیچ زانیارییەکیش لەسەر دەسبەسەرکرانی ئەو هاووڵاتییانە بە بنەماڵەکانیان نادەن ئەوەش بووتە هۆی نیگەرانیی بنەمالەی دەسبەسەر کراوان، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر دەسبەسەرکرانی “ڕەسووڵ عەبدوڵانژاد” لەبەر دەستدا نییە.