بەرپرسانی هێزی دەریایی ئەمریکا دەڵێن: ژمارەیەک لە بەلەمە تیژڕەوەکان و کەشتییەکی سپای پاسداران، لە کەشتییەکانی هێزی دەریایی ئەمریکا لە کەنداوی فارس نزیک بوونەتەوە و خەریکی مانۆڕی مەترسیدارن.
بەپێی ڕاپۆرتی “والێتسریت ژۆرنال، ٣بەلەمی تیژڕەو و کەشتییەکی ناسراو بە “هارت٥٥”ـی ڕێژیمی ئێران، لە ئاوەکانی نێونەتەوەیی باشووری کەنداوی فارس، لە هێزی دەریایی ئەمریکا نزیک بوونەوتەوە و لە دەورووبەری ئەو هێزانەی ئەمریکادا بە شێوەیەکی مەترسیدار هاتوچۆ دەکەن و بە مەودای ٦٥میتر لێیان نزیک بوونەتەوە.
بەرپرسانی هێزی دەریایی ئەرتەشی ئەمریکا دەڵێن: هەڵسووکەوتی سپای پاسداران لە کەنداوی فارس، کەشتییە ئەمریکاییەکان ناچار دەکا بۆ بەرگری لە خۆیان دژکردەوە پێشان بدەن، هێزە دەریاییەکانی ڕێژیمی ئێرانیش دریژە بە مانۆرەکانی خۆیان دەدەن و هەر بەو هۆیەوە گەشتییە ئەمریکاییەکان، بۆ ماوەی ٣کاتژمێر هۆشدارگەلێکی زۆریان ناردووە، هیوادارین یاری بە ئاگر نەکەن.
هێزی دەریایی ئەمریکا، ئەو هەنگاوەی کەشتی و بەلەمەکانی سپای پاسدارانی بە مەترسییەکی ناشارەزاییانە زانی و دەستەواژەیەک بۆ وەسفکردنی دۆخەکە بەکار دەهێنێ کە کەشتی یان فڕۆکەکانی وڵاتەکەی بەشێوەیەک هاتووچۆ بکەن کە مەترسی هێرشکردنیان لەسەرە.