بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٨ پلەی ڕیشتەر شاری “سەرپێڵ”ی کرماشانی هەژاند.
ڕۆژی دووشەممە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٨ پلەی ڕیشتەر و قوولایی ١٠ کیلومیتر ژێر زەوی، پارێزگای کرماشانی گرتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی بوولەمەرزەناسیی، بوومەلەرزەکە لە نزیک شاری سەرپێڵی زەهاو بووە و خەڵک لە ماڵەکانیان چوونە دەرەوە و ماوەیەک لە نێو شەقامەکاندا مانەوە، لە شارەکانی پاوە و گێڵان و دەوروو بەری هەستی پێکراوە.
جێی ئاماژەیە کە کرماشان یەکێک لەو پارێزگایانە کە ساڵانە زۆرترین بوومەلەرزە لەوێدا ڕوودەدا و چوار ساڵ بە سەر بوومەلەرزەکەی کرماشان و ئەزگەلەدا تێپەڕیوە و هێشتا خەڵکی بوومەلەرزە لێدراوی ئەو ناوچە لە ژێر خێوەت و چادرەکاندا ماونەوە و لە خراپترین دۆخدان.