سەرچاوە هەواڵییەکانی ئەمریکا دەڵێن: سپای پاسدارانی رێژیمی ئێران هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی دەریاوانی و ئامانجی لەم کارە تێکدانی وتووێژە ناوکییەکانە لە ویەن.
ڕۆژنامەی والێستریت ژۆرناڵ، ڕۆژی دووشەممە ٦ی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە زاری سەرچاوە هەواڵییەکانی ئەمریکاوە،پاش بڵاوبوونەوەی فایلی دەنگی محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە هەمبەر دەستێوەردانەکانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی سپای قودس بۆ تێکدانی ڕێککەوتنی ناوکیی و بە دەسپێکردنەوەی دووبارەی وتووێژە ناوکییەکان پاپۆڕەکانی سپای پاسداران لە ئاوە نێونەتەوەییەکاندا کێشە بۆ کەشتییە ئەمریکاییەکان ساز دەکەن.
هەروەها لە راپورتی ئەم هەواڵدەرییەدا هاتووە کە لە مانگی ڕابردوودا لە کاتی وتووێژی ڕێککەوتنی ناوکیی لە ویەن. پاپۆڕەکانی سپای پاسداران، تا ٥٠میتری کەشتییەکانی ئەمریکا ڕۆیشتوون وکێشەیان بۆ ساز کردوون بە جۆرێک کە کەشتییەکانی ئەمریکا ناچاربوون رێگاکەیان بگۆڕن.
جێگای ئاماژەیە کە ئەمە یەکەمین جار نییە کە هێزەکانی سپای پاسداران هەوڵی تێکدان و کێشە سازکردن لەسەر ڕێگا ئاوییە بازرگانییەکان دەدەن و لە یەکێک لە ئاخرین جارەکانی هەوڵە ناسەقامگیرکەرەکانی سپای پاسدارن هێڕشی مووشەکیی بۆ سەر کەشتییەکی بازرگانی ئیسرائیل لە دەریای عومان بووە.