ڕاپۆرتی ئەمنیەتیی دەوڵەتی ئاڵمان ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامی لە ساڵی ٢٠٢٠دا بە دوای ئەوەوە بووە کە دەستی بە چەکی کۆمەڵکوژی ڕابگات ئەوەش مەترسییەکی جیدییە بۆ جیهان و دەبێ پیشی پێ بگیرێ.
بەپێیی ڕاپۆرتی “واشینگتۆن فێری بێیکن” ڕاپۆرتێکی نوێی ناوەندی ئەمنیەتیی دەولەتی ئاڵمان وا پیشان دەدا کە، ڕێژیمی تاران لە ساڵی ٢٠٢٠دا سەرقاڵی ئەوە بووە کە دەستی بە چەکی کۆمەڵکوژ ڕابگات و پەرە بەو چەکە بدا و بۆ بەرهەمهێنانی ئەو چەکە پێشکەوتووە و دەستگەیشتنی زانیاریی پێویست، پەیوەندیی بە کۆمپانیاکانی وڵاتی ئاڵمانەوە کردووە.
هەروەها ئەم ڕاپۆرتە باس لەوە دەکا کە، هێزە تێرۆریستییەکانی کۆماری ئیسلامی لە ئێستادا خەریکی چاوەدێری و ڕووبەڕووبوونەوەن لەگەڵ ئەو چالاکیانەی کە بەدژی ڕێژیمی تاران لە دەرەوەی وڵات بەڕێوە دەچن.