وتەبێژی سەرۆک کۆماری تورکیە دەڵێ: کاردانەوەی ئانکارا بە تۆمەتی کۆمەڵکوژیی ئەرمەنییەکان بە شێوە و ئاستی جۆراوجۆر لە ڕۆژان و مانگەکانی داهاتوو ڕادەگەیەنین و وڵامی خۆمان دەبێ.
ئیبراهیم کالێن وتەبێژی سەرۆککۆماری تورکیە دەڵێ: لە کاتی خۆیدا وڵامی هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ تۆمەتدان لە تورکیە بۆ کۆمەڵکوژیی ئەرمەنییەکان دەدەینەوە و کاردانەوەی ئێمە بە شێوە و ئاستی جیاواز لە ڕۆژان و مانگەکانی داهاتوو ڕادەگەیێندرێت و ئەو کارەی ئامریکا جێگەی قبووڵ کردن نییە.
ڕەجەب تەیێب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیە، دوای کۆبوونەوەیەک کە، لەگەڵ کابینەی سەرۆککۆماریی وڵاتەکەی بەڕێوەچوو، وتی: هەڵوێستی خۆمان لەهەمبەر ئەو هەوڵەی واشینگتۆن سەبارەت بە بە فەرمی ناساندنی کۆمەڵکوژیی ئەرمەنییەکان، دەنوێنین و لە کات و شوێنێکی لەباردا وڵامی بەیاننامە نادادپەروەرانەکەی ئەمریکا دەدەینەوە.