حیزبوڵڵای لوبنان لەڕێگای سەوزە و میوە، ماددەی هۆشبەر بۆ عەرەبستان دەگوازێتەوە.
حیزبوڵڵا، کە وڵاتی لوبنانی کردووە بە چەند دوورگە و ناوچەی لێکدابڕاو و پێوەندی لەگەڵ دنیای عەرەب و کۆمەڵگەی جیهانیی نەماوە و سنوورەکانی نێوان سووریە و لوبنانی لە نێو بردووە و ڕێژیمی ئێرانیش لە ڕێگەی گرووپە میلیشیا و دەست و پێوەندییەکانی خۆیەوە کۆنتڕۆڵی سنوورەکانی ئێران و عێراق، عێراق و سووریە و سووریە و لوبنانی لە دەستدایە و لە ڕێگای ئەو سنوورانەوە بە دەیان جار چەکوچۆڵ و تەقەمەنی بۆ حیزبوڵڵا گواستۆتەوە و بووە بە شوێنی گواستنەوەی هەموو کەلوپەلێکی قاچاخ، یەک لەوان ماددەی هۆشبەرە کە لەو سنوورانە زۆر بە ئاسانی دەگوازرێتەوە.
کاناڵی هەواڵدەریی ئەلعەرەبیە ڕۆژی شەممە ٤ی بانەمەڕ ڕایگەیاند کە عەرەبستانی سعوودی دەستی بە سەر بارهەڵگرێکدا گرتووە کە هەناری تێدا بووە کە زیاتر لە سەتا ٧٥ی بارەکە ماددەی هۆشبەری “کاپتاگۆن” بووە، دوای ئەوە عەرەبستانی سعوودی بڕیاری داوە کە هەناردەی سەوزە و میوە لە لوبنان بۆ ئەو وڵاتە ڕابگرێ.