لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەند هاووڵاتی کورد بەهۆکاری جۆراوجۆر کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
هاووڵاتییەکی خەڵکی ئاوایی کۆزەڕووت”ـی سەربە ناوچەی سەلاسی باوەجانی بەناوی “عەدنان مەحموودی” بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتی کە لە قەیرانی ئابوورییەوە سەرچاوە دەگرێ، کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.
هەروەها لەلایەکی دیکەشەوە، کچێکی لاو بە ناوی “کەژاڵ نادری”، خەڵکی گوندی “سەفاخانە”ـی سەر بە شاری “سایین قەڵا”، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
شایانی باسە کە چەند ڕۆژ پێشتریش، شیلان وەیسی، دانیشتووی شاری مەریوان و چالاکی ژینگەپارێزیی و ڕاهێنەری وەرزشی فووتساڵ بووە و چالاکێکی مەدەنیی نیشتمانپەروەرکۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی، ڕۆژبەڕۆژ ئاماری خۆکوشتن ڕوو لە هەڵکشانە و ئەوەش هۆکارەکەی بۆ ناکارامەیی بەڕێوەبەریی ڕێژیمی ئێران دەگەڕیتەوە کە دۆخێکی خراپی ئابووری و سیاسیی و دەروونیی بۆ خەڵک هێناتەوە ئاراوە.