دایکی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدێکی حیزبی دێموکڕات له ناوچه‌ی پیرانشار کۆچی دوایی کرد.
به‌پێی هه‌واڵی کۆمیسیۆنی ته‌شکیلاتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان ماوه‌یه‌ک له‌وه پێش دایە زارا پەیغامی، ناسراو بە زارا خەلیل دایکی شەهید ئەحمەد گەوهەری ناسراو بە ئەحمەد خەلیل بەهۆی پیری‌و نه‌خۆشی لە ئاوایی گردکسپیانی ناوچەی لاجانی پیرانشار کۆچی دوایی کرد.
دایە زارا ژنێکی نیشتماندۆسی، دڵسۆز‌و پێشمەرگە خۆشەویست بوو ، هه‌موو پێشمه‌رگه‌کانی وه‌ک شه‌هید ئه‌حمه‌دی کوڕی خۆش ده‌ویست. ئه‌و ئه‌گه‌رچی به شه‌هید بوونی کوڕه‌که‌ی جه‌رگی سووتابوو، به‌ڵام شانازیی به‌وه ده‌کرد که دایکی شه‌هیدێکی سه‌ربه‌ستیی گه‌له‌که‌یه‌تی.
جێی بیرهێنانه‌وه‌یه که
شەهید ئەحمەد خە لیل رۆژی ٢ی سەرماوەزی ١٣٦٢ لە شەرێکی قارەمانانە لە نێو شاری شنۆ لە گەل فەرماندهی ئازا‌و لێوەشاوە حیزب مام قادر ئیفتخاریو
پێنج هاورێی دیکەی بە ناوەکانی شەهیدان خالید ناسر، ئیبراهیم فەتاحی، سەیید کامیل فیلخیز، فەرامەرز بەراتیو عوسمان وەیسە شەهید کرا .
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به‌و بۆنه‌یه سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌و که‌سوکاری دایه زارا ده‌کاو خۆی به شه‌ریکه خه‌میان ده‌زانێ.