ڕۆژنامهنووسێکی کورد له بهرنامهیهکی تلوێزیۆنیی کاناڵێکی ئیتالیادا که بهبۆنهی سهفهری ڕوحانی بۆ ئهو وڵاته پێکهاتبوو، پێشێلکردنی سیستماتیکی مافی کورد له ئێرانی هێنایه بهرباس.
حەسەن روحانی، سەرکۆماری ئێران گەشتێکی بۆ وڵاتانی ئورووپایی دەست پێکردوهو له یهکهم وێستگهدا سهردانی ئیتالیای کرد. هاوکات بە مەبەستی تاوتوێ کردنی ئەم سەردانەو بارودۆخی ئێستای ئێران، کاناڵی تلویزیۆنیی ئیتالیا مێزگردێکی بۆ کۆمەڵێک چالاکو شارەزای کارو باری نێوخۆی ئێران بە تایبەت دۆخی مافی مرۆڤ لەو وڵاتە پێک هێنا.
لەم بەرنامەیەدا کە رۆژنامەنووسی کورد شۆرش سورمێش بەشدار بوو، ئاماژەی بە دۆخی خراپی مافی مرۆڤ لە ئێراندا کرد و ئەو پێشێلکارییانەی وەبیرهێنایەوە کە دەسەلاتدارانی ئێران بە بەردەوامیو به شێوهی سیستماتیک بە سەر خەڵکی ئەم وڵاتهی دههێنن.
سورمێ ئاماژەی بە پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ لە ئێرانو بە تایبەت مافی کورد لە رۆژهەلاتی کوردستاندا کردو هەر لە درێژەی باسەکاندا باسی لەو قوربانیانە کرد کە تا ئێستا کورد لەو بەشەی کوردستان بۆ ئازادیو سەربەستیی خۆی داویەتی. لەوانە شەهید بوونی دکتۆر قاسملوو دکتۆر شەرفکەندی کە لە ناو جەرگەی ئەورووپادا لەلایەن پاسدارانو پیاوکوژانی کۆماری ئیسلامیەوە تیرۆر کران. ئەمە جگە لە ئیعدامی سەدان چالاکی سیاسیی کورد کە تاکە داوایان ئازادیو سەربەستی بۆ کوردستان بووە.
شیاوی ئاماژەیە کە رۆژنامەنووس شۆرش عەزیز سورمێ حەوتووی رابردووش لەم پێوەندییەدا وتارێکی لە رۆژنامەی ماتینۆ دێ پادۆڤا (بەرەبەیانیی پادۆڤا)دا لە ژێر سەردێڕی “”سزا ئابورییەکانی سەر ئێران هەڵگیران، بەڵام کوشتن و چەوساندنەوەی گەلی کورد بەردەوامە” بڵاو کردەوەو تێیدا هەروەها تیرۆری رێبەرانی کورد د. قاسملوو و د. شەرەفکەندی بە دەستی کۆماری ئیسلامی وەبیر هێنایەوە.