چالاکێکی خوێندکاری کورد لە زانکۆی ئەمیر کەبیری تاران بەهۆی ناڕازایەتی دەربڕینی بە خستنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکراینییەکە لەلایەن سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێرانەوە سزای بەندکران و پێبژاردنی بەسەردا سەپا.
بەپێی ڕاپۆرتی هەنگاو، لە ڕۆژانی ڕابردوودا “غەزەل مەعسووم شاهی” چالاکی خوێندکاری خەڵکی کرماشان لەلایەن دادگای شۆڕشی تاران بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی درۆ دەلەسە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، سزای ١٨ مانگ بەندکران و پێبژاردنی ٣ میلیۆن تمەنی بەسەردا سەپاوە کە سزای بەندکرانی ناوبراو بۆ ماوەی ٤ ساڵ هەڵپسێردراوە.
بەپێی ئەم سزایە، ئەو چالاکە کوردە لە ماوەی ئەو چوارساڵەی کە سزاکەی هەڵپەسێردراوە دەبێ پێنج جار سەردانی گۆڕستانی سەربازە کوژراوەکانی ئێران لە سووریە بکا و بە شێوەی وەرزانە خۆی بە سپای پاسداران بناسێنێ و بۆ چوونە دەرەوە لە وڵاتیش دەبێ ئیزن لە بەرپرسانی قەزایی ئێران وەربگرێ.
غەزەل مەعسووم شاهی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە تایبەت تویتێر، یەکێک لەوهۆکارگەلەی کە سزای لەسەر دراوە بۆ هەڵویستی خوی لەهەمبەر خستنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکراینییەکە لەلایەن سپای پاسدارانەوە گەڕاندەوە.