دوای بە ژێنۆسایدناساندنی قڕکردنی ئەرمەنییەکان لەلایەن ئەمریکاوە،دەوڵەتی تورکیە لە ئاسمان و زەوییەوە هێرشی کردەسەر باشووری کوردستان.
بەپێی زانیاریی هەواڵدەرییەکانی تورکیە، دوای ئەوەی سەرۆککۆماری تورکیە ئەردۆغان لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن، وەزیری دەرەوەی تورکیە مەولود چاوشئۆغلۆ لەگەڵ ئانتۆنی بلینکێن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و وتەبێژی دەوڵەتی تورکیە، ئیبراهیم کالێن لەگەڵ جەیک سالیوان راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا قسەیان کرد، هێرشەکە دەستیپێکردووە.
دوای چاوپێکەوتنەکان، سوپای تورکیە لە ئاسمانی ووشکاییەوە، لە هەرێمەکانی مەتینا، ئاڤاشین و زاپ دەستی بە هێرشێکی فراوان کرد.
بەپێی زانیاریەکان ، سوپای تورکیە لە زستانەوە ئامادەکاری هێرشێکی بەم شێوەیەی کردووە وسەربازانی ٨ فەوجی سوپای تورکیە بەشداریان لە هێرشی داگیرکەریدا کردووە.