شیلان وەیسی، چالاکی مەدەنی خەڵکی گوندی”چۆڕ”ی مەریوان بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
شیلان وەیسی، دانیشتووی شاری مەریوان و چالاکی ژینگەپارێزی و ڕاهێنەری وەرزشی فووتساڵ بووە و هاوکات کەسێکی نیشتمانپەروەر و یەکێک لەو چالاکە مەدەنییانە بووە کە بەردەوام لە بۆنە نەتەوەییەکاندا دەور و نەخشی گرینگی هەبووە.
خاتوو شیلان بەردەوام لە کیبڕکییەکانی پارێزگای سنەدا لە بواری وەرزشی فووتساڵدا بەشدار بووە و چەندین سەرکەوتنی لە ئاست پارێزگا بە دەستهێناوە.
بە داخەوە خاتوو شێلان بە هۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.