دەفتەری پێوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە سلێمانی، سەردانی پێوەندییەکانی پارتی ئازادی کوردستانی لەو شارە کرد.
ڕۆژی شەممە ٤ی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، شاندێکی حزبی دێموکراتی کوردستان، بەسەرپەرەستی “سۆران نووری” بەرپرسی پێوەندییەکانی حیزب لە سلێمانی، سەردانی پێوەندییەکانی پارتی ئازادیی کوردستانیان لە سلێمانی کرد و لە لایەن بەرپرسی پێوەندییەکانی پارتی ئازادییەوە بە گەرمیی پێشوازییان لێکرا.
لەو سەردانەدا وێڕای لێکدانەوەی دۆخی سیاسی وئەمنی ناوچەکە بە گشتیی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی، ئەگەر و پێشهات و دەرفەت و مەترسیەکانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەم قۆناغە هەستیارەدا کە ناوچەکە پێیدا تێدەپەڕێ، باسی لەسەر کرا و جەخت لەسەر بەهێزکردنی پێوەندییەکانی نێوان پارت و لایەنە سیاسییەکان و بەردەوامیی بە هەنگاوەکانی هاوکاری و یەکگرتوویی نێوان هێز و لایەنە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرایەوە.