دایکی شه‌هید عه‌لی کاشف‌پوور، ئەندامی پێشووی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی دێموکراتی کوردستان له شاری ورمێ کۆچی دوایی کرد.
دایە نیشان یەکێک لە ژنە ئازا‌و به‌جه‌رگه‌کانی کوردستان بوو که له سۆنگه‌ی به‌رگری له ئامانجەکانی نەتەوەی کورد کوێره‌وه‌ری زۆری بینی.
دایه نیشان دوای تیرۆر‌و شەهید کرانی شەهید عەلی لە شاری “قۆنیە” لە تورکیە بوو. ئه‌و پاش تیرۆری کورەکەی بەرەو وڵاتی هۆلەند چوو. ئه‌و ماوەی ١٥ ساڵ نەوەکانی لەو وڵاتە ژیانی بردە سەر، بەڵام بەهۆی خۆشەویستی بۆ گەل‌و نیشتمان گەڕایەوە رۆژهەلاتی کوردستان‌و، تا دوایین ساتەکانی ژیانی هەر لە شاری ورمێ مایه‌وه.
شه‌هید عه‌لی کاشفپور ساڵی ١٣٣٦ له گوندی پیرانجیک له ناوچه‌ی ورمێ له دایک بوو. پاش وه‌رگرتنی دیپلۆم له شاری ورمێ له زانکۆی ته‌ورێز به‌شی کۆمه‌ڵناسی وه‌رگیراو ساڵی دواتر له زانکۆی تاران له به‌شی حقووقی سیاسی وه‌رگیراو ساڵی ٥٧ که به‌ره‌و ته‌واوبوونی خوێندن ده‌چوو، تێکه‌ڵ به شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تی‌یه‌کان به دژی حه‌مه‌ره‌زاشای په‌هله‌وی بوو.
شه‌هید عه‌لی کاشفپور دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ کوردستان به‌رگی پێشمه‌رگایه‌تیی حیزبی دیموکڕاتی کوردستانی له‌به‌ر کرد‌و به‌هۆی لێهاتوویی سیاسی، له کۆنگره‌ی ٤ی حیزب له ساڵی ٥٨ به ئه‌ندامی رێبه‌ریی حیزب هه‌ڵبژێردرا.
ساڵی ٦٩ ی هه‌تاوی له کاتێک‌دا بنه‌ماڵه‌ی کاک عه‌لی کاشف‌پوور له تورکیه کێشه‌یان بۆ هاتبووه پێش، له سه‌ر ئیزنی حیزب سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ی کرد، به‌ڵام له‌وێ به ده‌ستی تێرۆریسته‌کانی کۆماری ئیسلامی له به‌رگی پۆلیسی تورکیه تێرۆر کرا.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به‌بۆنه‌ی کۆچی دوایی دایه نیشان سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌و که‌سوکاریان ده‌کاو خۆی به شه‌ریکه خه‌می ئه‌و بنه‌ماڵه به‌ڕێزه شۆڕشگیڕه ده‌زانێ.