لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران، ڕۆژی ڕابردوو ١٠ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بەڕێوەچوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی شەممە ٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە درێژەی کۆبوونەوە نارەزایەتییەکان لە ئێراندا، ١٠ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچوو.
ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک لە پشکدارانی کۆمپانیای ماشینسازی ئازەربایجان لەبەردەم بینای وەزاتی پیشە و بازرگانی لە تاران، پشکدارانی زەرەرمەندی بازاری بوورس لە شارەکانی کرماشان لە بەردەم بینای بوورس لەو شارە، مەشهەد و زەنجان لە بەردەم بیانی ئۆستانداری شارەکانیان، جووتیارانی ئیسفەهان لە شاری چادگان، جووتیارانی شاری کەهنووج و ڕوودبار لە بەردم فەرمانداریی شارەکانی خویان، کرێکارانی خەتی ئاسنی مازەندەران لە بەردەم بینای ئیدارەی گشتیی خەتی ئاسنی ساری، کرێکارانی پاڵاوگەی نەوتی ئابادان لە شوێنی کارەکەیان مامۆستایانی قوتابخانەی شاری ئیزە لە بەردەم ئۆستانداری ئەو شارە بەڕێوەچوو.
جێگای ئاماژەیە کە هەموو ناڕازییان، داوی جێبەجێکردنی خواست و ویستەکانیان دەکەن و دەڵێن: تا ئەو کاتەی خواستەکانمان جێبەجێ نەکەن کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەردەوام دەبێ.