هێزە چەکدارەکانی ئێران هێرشیان کردەسەر کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی ماڵدزراوانی کڕینی ماشین لە کۆمپانیای ‘ئازویکۆ” لە بەردەم بینای وەزارەتی پێشە وکانگا و بازرگانی.
ڕۆژی شەممە ٤ی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزەکانی ڕێژیمی ئێران، هێرش دەکەنە سەر کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی ماڵدزراوانی کۆمپانیایی ماشینسازیی” ئازویکۆ”، بە لێدان و بێڕێزیکردن بە خەڵک دەیانهەوێت کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکە کۆتایی پێبهێنن.
ئەم ناڕازییانە دەڵێن ٤ساڵ پێش ئیستا پارەمان لەو کۆمپانییایە بۆ کڕینی ماشین خەواندووە بەڵام تائێستا نە ماشینمان پێدەدەن و نە پارەکانیشمان پێدەدەنەوە.
بەپێی ئەو ڤێدیویانەی کە لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراوەتەوە خەڵکی ناڕازی زۆر هێمنانە ناڕەزایەتییان بەڕێوەدەبرد و داوای مافەکانیان دەکرد کە هێزەکانی ڕێژیمی زۆر بەتوندی هێرش دەکەنە سەر خەڵکی ناڕازیی و بەرەنگاری ئەو خەڵکە دەبنەوە.