کەشتییەکیی نەوتهەڵگری ئێرانیی لە کەناراوەکانی سووریە هێرشی کرایە سەر و لە ئاکامی ئەم هێرشەدا سێ کەس کوژران.
وەزارەتی نەوتی سووریە، ڕۆژی شەممە ٤ی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، ڕایگەیاند کە نەوتهەڵگرێکی ئێرانیی لە کەناراوەکانی بانیاس لەدەریای مەدیتەرانە هێرشی کراوەتە سەر و تووشی ئاگر تێبەربوون بووە و بەم هۆیەوە سێ کەس کوژراون.
هەواڵدەریی فەرمیی سووریە لە زاری وەزارەتی نەوتی سووریە لە لاپەڕەی فەرمیی تویتێرەکەی ڕایگەیاند کە ئەو نەوتهەڵگرەی کە لە لوبنانەوە بۆ بانیاس دەڕۆیشت لە لایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە هێرشیکرایە سەر و ئاگری تێبەربووە و لە ئاکامدا سێ کەس کوژراون.
هەرلەم پێوەندییەدا هەواڵدەریی فەرانسە، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەم نەوتهەڵگرە ئێرانییە.
هەواڵدەریی ” ئەلعالەم” لە راپۆرتێکدا باس لەوە دەکا کە ئەم نەوتهەڵگرە یەکێکە لە و سێ نەوتهەڵگرەی کە بەتازەیی هاتوونەتە بەندەری نەوتی بانیاس لە سووریە.
هەروەها ئەم هەواڵدەرییە ڕایگەیاندووە کە ئەم نەوتهەڵگرە بە دوو مووشەک کراوەتە ئامانج و ئاگری تێبەر بووە و لە ئاکامدا سێ کەس کوژراون.