جەلال پیرۆتی، ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان و پەنابەر لە وڵاتی یونان، دوای بێتاوان ناساندنی لەلایەن دادگای ئەو وڵاتەوە لە بەندیخانە ئازاد کرا.
جەڵال پیرۆتی ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان، کە ٩ مانگ لەمەو پێش لەگەڵ کچەکەیدا ڕووی لە وڵاتی یونان کردبوو کە لەو وڵاتەوە وەکوو پەناخوازێک بڕواتە وڵاتی سێهەم، لەسەر داوای کۆماری ئیسلامیی، پۆلیسی یونان ناوبراو دەسبەسەر دەکەن و لە کچەکەی جیا دەبێتەوە.
لەو ماوەیەدا کە لە بەندیخانە بووە و لە ئاکامیی لێکۆڵینەوەکانی دەزگایی قەزایی وڵاتی یونان و سەرەڕای هەوڵەکانی رێژیمی ئیران بۆ ڕادەستکردنەوەی ناوبراو بۆ ئێران، ” جەلال” بە بێتاوان ناسراوە و ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی لە بەندیخانەی وڵاتی یونان ئازاد کراوە.
جێگای ئاماژەیە کە ئەو ماوەیەی کە “جەلال پیرۆتی” لە بەندیخانەی وڵاتی یونان دەسبەسەربووە، حیزبی دێموکراتی کوردستان و رێکخراوە مافی مرۆییەکان بە تایبەتیی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان (چاونیوز) زۆر لە کەسایەتییە سیاسییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان پشتیوانییان لێکردووە و هەوڵی تەوای خۆیان بۆ ئازادبوونی ناوبراو داوە کە بە خۆشحاڵییەوە ڕۆژی پێنجشەممە بڕیاری بێتاوانی ئەو پەنابەرە کوردە لەلایەن دەزگای قەزایی یونانەوە دراوە و ئازاد کراوە.