عەرەبستانی سعوودی داوا دەکا کە کۆماری ئیسلامی بەشێوەیەکی جیددی بچێتە ناو دانوستانەکانی بەرجامەوە و خۆی لە ڕووبەڕووبوونەوەکان دوور بخاتەوە و لەوە زیاتر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە نەخاتە مەترسی.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، “عەبدوڵا بن یەحیا ئەلموعەلیمی” لە کۆبوونەوەیەکی ئانلایندا وتی: سعوودیە بە پێویستی دەزانێ کە ڕێککەوتنێکی جیددی و درێژخایەن و مەرجدار لە نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی بێتە ئاراوە، ئەو ڕێککەوتنە دەبێ ڕێگریی لە دەستنەگەیشتنی ڕێژیمی ئێران بکات بۆ ئەوەی دەستی بە چەکی ناوکیی نەگا.
عەرەبستانی سعوودی نیگەرانییەکی زۆری لەسەر وڵاتانی ناوچەکە بە نیسبەت ڕووبەڕووبوونەوەکانی کۆماری ئیسلامی لە شێواندنی سەقامگیری و تێکدانی ئاسایشی ناوچەکە هەیە.
بەرنامەی ناوکیی ئەو وڵاتە هەڕەشەیەکی جیددیە بۆ ناوچەکە و جیهانیش، دەبێ هەموو وڵاتان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی ڕێگە بەو ڕێژیمە نەدەن دەستی بە چەکی ناوکیی ڕابگا.