باڵوێزی ئیسرائیل لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ناوکیی لەگەڵ ڕێژیمی ئێرانی بە هەڵەیەکەی گەورە و مەترسیدار زانی.
گیلان ئەردان، باڵوێزی ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتووەکان، لەگەڵ دووپاتکردنەوەی قسەی بەردەوامی وڵاتەکەی لەسەر ڕێککەوتنی ناوکیی ڕێژیمی ئێران، جەختیکردەوە کە، ئیسرائیل بەهیچ ڕێککەوتنێک کە هەڕەشە بێ بۆ سەر وڵاتەکەی و لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە بەڕێوە بچێ، پێبەند نابێ و “بێنیامین نەتانیاهۆ”ـش لەو بارەیەوە هەمان قسەی هەیە.
ئەردان ڕوولە ١٥ناوەندی ئەندامی شۆرای ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: ئیسرائیل تەنیا وڵاتێکە لە جیهاندا کە ڕێژیمی ئێران بەردەوام هەڕەشەی لە ناوبردنی لێدەکا.
هەروەها ناوبرا ئەو قسانەی لە کۆبوونەوەی مانگانەی ئەو ڕێکخرایەوەدا، لەبارەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد و لەو کۆبوونەوەیەدا بەشێوەیەکی گشتیی تیشک خرابووە سەر بابەتی کێشەکانی ئیسرائیل و فەلەستینییەکان و دەستێوەردانەکانی کۆماری ئیسلامی.