كه‌سایه‌تییه‌كی خۆشناو‌و كوردپه‌روه‌ر له ناوچه‌ی شاماتی مه‌هاباد کۆچی دوایی کرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی كوردستان كورد، ڕۆژی شه‌ممه، ٣ی ڕێبه‌ندان، ڕه‌حمان جه‌لالی كوڕی قادر كه‌سایه‌تیی خۆشناوی خه‌ڵكی ئاوایی حاجی حه‌سه‌ن به هۆی نه‌خۆشی كۆچی دوایی كرد,
خواڵیخۆشبوو كه‌سایه‌تییه‌كی دڵسۆز، خۆشنا و كوردپه‌روه‌ری ناوچه‌ی شاماتی مه‌هابادو هاوڕێ‌و پشتیوانی حیزب‌و بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی گه‌لی كورد له ناوچه بوو. له سه‌رده‌می سه‌ختی خه‌باتی چه‌کداری‌دا ماڵی کاک ڕه‌حمان جه‌لالی هه‌میشه به‌ره‌وڕووی پێشمه‌رگه‌دا ئاوه‌ڵاو وه‌ك مه‌قه‌ڕی پێشمه‌رگه‌كان وابوو.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموكراتی كوردستان به بۆنه‌ی كۆچی دوایی خواڵیخۆشبوو کاک ڕه‌حمان پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌و كه‌سوكاری ده‌كاو خۆی به شه‌ریكه خه‌میان ده‌زانێ.