سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئیسرائیل ڕایگه‌یاند كه به‌م نزیكانه وه‌ڤدێكی سه‌ربازیی وڵاته‌كه‌ی سه‌ردانی ئه‌مریكا ده‌كات و له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا كۆده‌بنه‌وه.
ئاویۆ کۆخاوی، سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئیسرائیل راگه‌یاند “رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو وه‌ڤدی ئیسرائیل ده‌چێته واشینگتۆن و بۆماوه‌ی پێنج رۆژ له‌و وڵاته ده‌مێنه‌وه”، وتیشی: ئامانج له‌سه‌ردانه‌كه‌یان گفتوگۆكردنه له‌سه‌ر کۆسپە ئه‌منییه هاوبه‌شه‌كان، له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه دۆسیەی ناوکیی ئێران و هه‌وڵه‌كانی ئه‌و وڵاته بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا.
هاوكات وته‌بێژی سوپای ئیسرائیل ڕاگه‌یاندوه كه له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا باس له هه‌وڵه‌كانی رێكخراوی حیزبوڵاش ده‌كرێ بۆ پته‌وكردنی پێگه‌ی خۆی و مه‌ترسیه مووشه‌كییه‌كانی.
ئه‌م هه‌وڵانه‌ی ئیسرائیل له‌كاتێكدایه كه هه‌ریه‌ك له تێلاڤیڤ و واشینگتۆن ده‌یانه‌وێ پێش ده‌ستپێكردنی گه‌ڕی دانوستانه‌كانی داهاتوو له‌باره‌ی رێكه‌وتنی ناوکییەوە، هه‌ڵوێستیان یه‌كبخه‌ن به‌رامبه‌ر ئێران.